لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن ٧٤ مەدەنی شەهید بوون

لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ڕاس عیسا لە شاری حودەیدە لە یەمەن لەلایەن ئەمریکاوە، ٧٤ کەس شەهید بوون و ١٧١ کەسیش بریندار بوون.
فەرمانگەی تەندروستی حودەیدە رایگەیاند، ژمارەی ئەو شەهیدانەی لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنی بەندەری سووتەمەنی ڕاس عیسا لەلایەن ئەمریکاوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٤ کەس زیادیکردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٧١ کەس زیادیکردووە.
هێرشەکانی ئەمریکا درەنگانی شەوی پێنجشەممە وێرانکاریی لە خەڵکی سڤیل لە پارێزگای حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن گەیاند.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە ١٤ هێرشی ئاسمانی بەندەری ڕاس عیسایان کردۆتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی لەوێ کاریان کردووە شەهید بوون.
باس لەوەش کرا کە ئەمریکا بە ئەنقەست خەڵکی سڤیلی کردە ئامانج و هێرشی دووەمی دەستپێکرد لە کاتێکدا تیمەکانی ئەمبولانس دەگەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بەرپرسانی بەرگری شارستانی هەوڵیان دەدا هاوکاری قوربانییەکان بکەن، لە ئەنجامدا ژمارەی گیانلەدەستدان و بریندارەکان و گیانلەدەستدانی بەشێک لە کارمەندانی چاودێری تەندروستی زیادی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی تەندروستی حودەیدە، کارمەندانی پزیشکی زۆر کاردەکەن بۆ ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی هێرشە بەربەرییەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەی ڕاس عیسا بریندار و سووتاون.
بەرپرسانی یەمەن رایانگەیاندووە کە ئەم هێرشەی ئەمریکا بەشێکە لە هەوڵێک بۆ گوشارخستنە سەر یەمەن بە مەبەستی ڕاگرتنی ئەو پشتیوانییەی کە پێشکەشی غەززە دەکرێت.
ئامریکا لە ناوەڕاستی مانگی ئازارەوە بەردەوامە لە بۆردومانی یەمەن بۆ پشتیوانی لە رژێمی سەهیۆنی کە شەڕی جینۆساید دژی گەلی فەلەستین لە غەززەی گەمارۆدراو بەڕێوە دەبات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام راگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ تیمی پاراستنی ئەسیری سەهیۆنی هاوڵاتی ئەمریکا ئەدن ئەلێکساندر پچڕاوە.
رووسیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگی ئۆکراینی ئێف ١٦ی بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی خستە خوارەوە.
فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دووبارە هێرشیان کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٤ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.